سۆران؛ دایكێك منداڵەكەی لە خنكان رزگاركرد و خۆی گیانی لەدەستدا

کوردستان

23/06/2022     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین-

ژنە گەشتیارێكی بە رەگەز عەرەب لەئاوی چۆماندا خنكا، بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت، تەرمەكەی دەرهێنراوەتەوە. 

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، رووداوەكە نزیك كاتژمێر شەش و 30 خولەكی ئێوارە روویداوەو لە ئاوی چۆمان نزیك پردی حافیز بووە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، بەرلەوەی بەرگری شارستانی بگەن هاوڵاتیانی ناوچەكە تەرمی ژنەكەیان دەرهێناوەتەوە، كە بە رەگەز عەرەبە و تەمەنی 43 ساڵ بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو ژنە ناوی (فەزا عەلی ناصر) بووەو  بە مەبەستی‌ گەشت و سەیران رووی‌ لە ناوچەكە كردبوو لەگەڵ كەس و كارەكەی‌.

لەبارەی هۆكاری‌ رووداوەكەشەوە ئەوە هاتووە، كە منداڵەكەی كەوتووەتە ناو رووبارەكەوە، ئەویش بەمەبەستی‌ رزگاركردنی‌ بەدوایدا خۆی‌ فرێداوەتە ئاوەكەوە، بەڵام خۆی خنكاوە و منداڵەكەشی‌ رزگار كراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا حەوت هاوڵاتی لەرووبارەكانی سنوری سۆران خنكاون.                          

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن