33 تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا لەعیراق تۆماركران

عێراق

23/03/2020     ژمارەی بینراو 327

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی عیراق، تۆماركردنی 33حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنای لەژمارەیەك پارێزگا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، 33 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند پارێزگایەكی عێراق تۆماركران(7 حاڵەت لە بەغدا، 2 حاڵەت لە نەجەف، 1 حاڵەت لەبەسڕە، حاڵەتێك لە كەربەلا و یەكێكیش لە موسەننا، نەینەوا 1 حاڵەت، سلێمانی 10 حاڵەت و هەولێر 12 حاڵەت ).

ئەوەش روونكراوەتەوە، 5 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونەتەوە و 3 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.ئامارە ژمارەی ئەو تووشبووانەی لەخۆنەگرتووە كەلەسلێمانی چاكبوونەتەوەو ژمارەیان 9 كەس بوو.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 266 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 23 كەسیان مردوون و 62 یان چاكبوونەتەوە. كەئەگەر ئەوانەی سلێمانی لەگەڵدا ئەژمار بكرێت دەكاتە 71 چاكبوەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن