راچڵەكین-
فەرماندەیی بارزان لەبارەی ئەوەی باوكی بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین، بەرپرسی سەربازی بێت لە فەرماندەیی بارزان دەوام بكات، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
فەرماندەیی بارزان لەروونكردنەوەكەدا دەڵێت:"دوای رووداوەكەی ئەمڕۆی زانكۆی سەڵاحەددین لەھەندێ دەزگای راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وا بڵاوكراوەیەوە، گوایە باوكی تۆمەتبار فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، لێرەوە رایدەگەیەنین باوكی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێكی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نیە و ئەو زانیاریانەی بڵاو كراونەتەوە دوورن لە راستیەوە."
دەشڵێت:" ھەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە باوكی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێن سەربازی نیە و زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بووە."