عیراق لەبارەی رەوانەكردنی مووچە.. هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 28584

راچڵەكین

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی موچەی مانگی 3ی دەركردووە.

بەشیر حەداد، لەمیانی لێدوانێكی ئاشكراشیكرد، دوای دەركردنی بڕیارەكە، وەزارەتی دارایی بانكەكان ئاگاداردەكاتەوە، كە بەپێی رێكاری پێویست دەست بەدابەشكردنی موچە بكەن.

وتیشی، بەهۆی رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەكاتی دابەشكردنی موچەش رێكاری پێویست دەگیرێتە بەر.

حەداد ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیری دارایی داوای لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان كردووە لیستی خۆیان ئامادە بكەن بۆ ئەوەی بەشە مووچەیان بۆ ڕەوانە بكرێت.

 

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

 

لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا لەكۆتاییەكانی مانگی ئاداری 2020 نزیك دەبینەوە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی  مانگی 12ی ساڵی رابردووی بەشێكی زۆر لەدامودەزگاكانی دابەشنەكردووە، ئەوەش بەپاساوی ئەو رێوشوێنانەی كە گیراونەتەبەر بۆ بڵاونەبوونەتەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

 

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن