دیمبلی لە بەرشلۆنە دەمێنێتەوە

وەرزش

14/07/2022     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین-

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نوێكردنەوەی گرێبەستی عوسمان دیمبلی بەڕەگەز فەڕەنسی تا ساڵی 2024 راگەیاند.

یانەی بەرشلۆنە لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، یانەكەو دیمبلی گەیشتوونەتە رێكەوتن بۆ مانەوەی یاریزانە فەڕەنسییەكە لەریزەكانیدا تا ساڵی 2024.

ئەوەش روونكراوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دیمبلی گرێبەستە نوێیەكەی واژوو دەكات و دووبارە بە میدیاكان دەناسێنرێتەوە.

هەرچەندە یانەی بەرشلۆنە، وردەكاری زیاتری لەسەر ناوەڕۆكی گرێبەستەكە ئاشكرا نەكردووە، بەڵام زانیارییە دزەپێكراوەكان ئاماژە بەوەدەكەن، لەیەكێك لەبڕگەكانی گرێبەستەكەدا هاتووە، مووچەی ساڵانەی دیمبلی لە 6 ملیۆن یۆرۆ بۆ 11 ملیۆن یۆرۆ زیادكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن