ده‌رمانی مه‌لاریا
ڕاچڵه‌كین-
پیاوێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له ئه‌مه‌ریكا دوای به‌كارهێنانی مادده‌ی "فۆسفات كلۆرۆكین" كه پێیان وابووه ده‌یان پارێزێت له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و به‌هۆیه‌وه پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و له ئێستادا ئافره‌ته‌كه له چاودێری ورده.
ئافره‌ته‌كه له دیمانه‌یه‌كی بۆ نۆڕی "ئێن بی سی" هه‌واڵی باسی له‌وه كردوه ڕاپۆرتێكی ته‌له‌فیزۆنی بینیوه و تیایدا سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا"دۆناڵد تره‌مپ" باسی له سووده‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمانی "مه‌لاریا" كردوه بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
ئه‌م دوو هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 60 ساڵه دوای ئه‌وه‌ی پاكه‌تی ده‌رمانه‌كه له ماڵه‌كه‌یاندا هه‌بووه هه‌ردوكیان به یه‌كه‌وه بڕێكی كه‌میان تێكه‌ڵاوی ئاو كردوه و خواردویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن.
ته‌نها دوای 20 خوله‌ك له خواردنه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه نه‌خۆش كه‌وتوون و توشی "سه‌رگێژخواردن و تا لێهاتن و دواتر ڕشانه‌وه و هێڵنجدان و هه‌ناسه توندی بوون و بۆ ئه‌وه‌ش داوای هاوكاری ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیان كردوه و ته‌نها دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه پیاوه‌كه مردوه و ئافره‌ته‌كه‌ش خراوه‌ته ژووری چاودێری چڕ.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره مادده‌ی" فۆسفات كلۆرۆكین" یان به‌كارهێناوه و ئه‌م خانمه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ هیچ جۆره ده‌رمانێك به‌كار نه‌هێنن.
تا ئێستا له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 46000 كه‌س و 582 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.