لیست ئامادەیەو سبەینێ مووچەكانيان دابەشدەكرێت

ئابوری

31/07/2022     ژمارەی بینراو 1913

راچڵەكین-

بڕیارە سبەی دووشەممە 1ی 8ی 2022، مووچەی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە بدرێ، ئەوانەی بودجەیان لەسەر ئەمریكییەكانە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەوەی سبەینێ لیستی تەواو بێ و چەكیان پێ بدرێ، مووچەكانیان وەردەگرن.

هاوكات  بەرپرسی بانكێك ئاماژەی بەوەكردووە،  لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگاداركراونەتەوە، ئەمڕۆ چەك دەگات و سبەینێ مووچە دەدرێ، ئەوەی كارەكانی تەواو كردبێ، مووچەی خۆی دەبات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن