فرۆشتنی گون و گورچیلەی هاوڵاتیانی عیراقی بە ئۆكراینا پەرەی سەندووە

هەمەڕەنگ

04/08/2022     ژمارەی بینراو 699


راچڵەكین-

بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوە لە فەرمانگەی رووبەڕبوونەوەی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ، زانیاری سەرنجڕاكێش لەبارەی فرۆشتنی " گون و گورچیلە"ی هاوڵاتیانی عیراقی بەدەرەوە ئاشكرا دەكات.

عەمید ویسام نسەیف عوبێدی، لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لەماوەی رابردوودا رێگریان كردووە لە فرۆشتنی گونی هاولاتیانی عیراقی بەوڵاتانی دەرەوە بەتایبەت ئۆكراینا."

وتیشی:" نرخی گون لەهەندێك لەمامەڵەكاندا گەیشتووەتە 80 هەزار دۆلار ( 8 دەفتەر دۆلار)."

عەمید ویسام نسەیف عوبێدی، ئاماژەی بەوەشكرد:" مەفرەزەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە هەموو نەخۆشخانەیەكدا بوونیان هەیە كە چاندنی ئەندامەكانی جەستەی ئەنجامدەدەن و جەختیشیكردەوە كە وەزارەتی ناوخۆلەو دیو سنورەكانەوە كاردەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤەوە."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئەوەی روونكردەوە، جگە لە فرۆشتنی گون، فرۆشتنی گورچیلەش بازاڕێكی گەرمی هەیەو، نرخی هەر گورچیلەیەك كە دەفرۆشرێت بەوڵاتانی دەرەوە دەگاتە 48 ملیۆن دیناری عیراقی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن