هەوڵ دەدرێت مەرزە نافەرمییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بکرێنە فەرمی

کوردستان

08/08/2022     ژمارەی بینراو 169

راچڵەکین-

لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران نزیکەی حەوت مەرزی نافەرمیی هەیە، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانیش دەڵێت، هەوڵدەدرێت لەلایەن حکومەتی هەرێم و ئێرانیش ئەومەرزانە بکرێنە فەرمیی، بەڵام پێویستی بە رەزامەندی و دانپێدانانی حکومەتی عیراق هەیە.

عەبدوڵا ئاکرەیی ، بەرێوبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، بەفەرمیی کردنی مەرزەکان لەدەستەڵاتی حکومەتی عیراق دایە ، ئێران وهەرێمی کوردستانیش بەردەوام هەوڵدەدەن ئەو مەرزەنافەرمیانەی لەنێوان هەردوولا هەیە بکرێنە فەرمیی، بەڵام هێشتا ماوە بەفەرمیی دانی پێدابنرێت لەلایەن حکومەتی عیراق کە مەرزی سەیران بەند وکێلێ وشوشمێ وشێخ سێلێ کە نزیکەی حەوت مەرزن بۆیە هەوڵەکان بەردەوامن ببنە فەرمیی.

عەبدوڵا ئاکرەیی ئاماژەی بەوەشکردا، ئەگەر ئەو مەرزانە ببنە فەرمیی پێویستی بە کۆمەڵێک رێکار و پێداویستی هەیە کە رێگا وبانی باش بێت و ئیدارەی حکومەتی لێ بێت و خزمەت گوزاری وکارەبا هەبێت وکارێکی زۆر باشیش دەبێت بۆ هەردوو لا، بەڵام هێشتا رێکارەکان تەواو نەبوون ببنە فەرمیی، بۆیە هێشتا بڕیاری فەرمیی بوونیان نەدراوە و کاری لەسەر دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن