چۆن وا دەکەیت کێشی منداڵەکەت خێراتر زیاد بکات؟

تەندروستی

13/08/2022     ژمارەی بینراو 393

راچڵەکین-

پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵان باس لە زیادبوونی کێشی منداڵ و گەشەی دەکات  و دەڵێت، دەبێت دایکان و باوکان دوور بکەونەوە لە  پێدانی خواردنی بێ سود و زیانبەخشەکان لەوانەش چا و شەربەت و چپس بە منداڵەکانیان.

دکتۆر سۆران صابر، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان دەڵێت، زۆرێک لە دایک و باوکان پرسیار دەکەن چی بکەن لە کاتێکدا کە منداڵەکانیان لاوازە و کێشی کەمە.

ئەو پزیشکە دەشڵێت، بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بەشێوەیەکی دروست کێشیان زیاد بکات پێویستە ئەو خواردنانەیان بدەینێ کە بڕێکی باش چەوری و پڕۆتین و کاربۆهیدراتی سودبەخشی تێدایە، وە بە ڕێکی و بەشێوەی سێ ژەم و سێ سوکە ژەم بیاندرێتێ، لە هەمان کاتدا دوور کەونەوە لە خواردنی بێ سود و زیانبەخشەکان لەوانەش چا و شەربەت و چپس و هتد.

ئەمانەی خوارەوە لەو خواردنانەن کە بەشێوەیەکی تەندروست کێشی منداڵ زیاد دەکەن
١. پەتاتە
٢. ھێلکە
٣. مۆز بەتایبەت لە ناو میوەکان وە هەروەها میوەکانی تری وەک خورما، هەنجیر، خۆخ، ئەڤۆکادۆ، ھەرمێ و گوێزی هندی
٤. بەرهەمەکانی شیر بەتایبەتی ماست و پەنیر و زبدە
٥. گۆشتی مریشک و پەلەوەر
٦. گۆشتی سور 
٧. ماسی سەلەمون
٨. گوێز و باوی و فستق
٩. دانەوێڵەکان وەکو نان و سەمون، برنج و گەنمە شامی و شۆفان 
١٠. زەیتی زەیتون
١١. میوەی وشک کراو
١٢. پاقلەمەنیەکان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن