راچڵەكین
ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عەرەبستانی سعودیە بەرزدەبێتەوەو یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماردەكرێت.
وەزارەتی تەندروستی سعودیە ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ 25-3-2020، (133) حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، بەمەش كۆی توشبووانی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە بۆ 900 كەس بەرزبوویەوە.
بەرپرسانی وەزارەتەكە ئاماژەیان بەوەشكرد، توشبوویەكی ڤایرۆسەكە بەهۆی خراپیی رەوشی تەندروستی، گیانی لەدەستداوە.
یەكەم حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە سعودیە، هاوڵاتییەك بوو كە لە ئێرانەوە گەڕابووەوە.