دوای هەشت ساڵ بەهجەت یەحیا بێدەنگی شکاند

هەمەڕەنگ

25/08/2022     ژمارەی بینراو 509

راچڵەکین-

دوای هەشت ساڵ بێدەنگی و نەبوونی کاری نوێ هونەرمەند (بەهجەت یەحیا) نوێترین بەرهەمی هونەری لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێیەکەی هونەرمەند بەهجەت یەحیا بە ناوی "دوو مەلی کۆچەری"-یە کە هۆنراوە و ئاوازی خۆیەتی و ئارام سەردار کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە.

بەهجەت یەحیا، لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بەکاری هونەریی کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و گۆرانی و کلیپە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن