راچڵەکین-
پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیەنێت، ماجی بریتیه له کۆمه‌ڵێک پێکهاتووی هه‌مه جۆر له کاتی چێشت لێنان به‌کاردێت بۆ به‌خشینی تام و چێژێکی خۆش به خواردن، به‌ڵام له کاتی زۆر به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ۰
د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک بەم جۆرە باس لە زیانەکانی ماجی دەکات:-
--- زیانه ته‌ندروستیه‌کانی زۆر به‌کارهێنانی ماجی:
ــــ هۆکاری ئه‌م زیانانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند پێکهاتوویه‌کی که ئه‌مانه‌ن:
۱ ــــ خوێ مۆنۆ سودێومی گلوته‌مایت (MSG ) که ڕه‌نگه ببێته هۆی:
ــــ سه‌رئێشه و دڵ تێکه‌ڵ هاتن و و سووربوونه‌وه‌ی ده‌م و چاو و پێست له‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه به مادده‌ی مۆنۆ سودێومی گلوته‌مایت .
ــــ تێک چوون و پوکانه‌وه‌ی هه‌ندێ له خانه‌کانی مێشک۰
ــــ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووش بوون به به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ۰
ــــ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری سستی گورچیله و نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و قه‌ڵه‌وی۰
۲ ـــ زه‌یتی سۆیای موهه‌دریج یان زه‌یتی لۆکه‌ی موهه‌دریج:
ـــــ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووش بوون به به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ۰
--- ئایا ماجی ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه:
ــــ تا ئه‌م چرکه ساته هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه که ماجی ببێته هۆی تووش بوون به شێرپه‌نجه‌۰
--- ڕای زۆربه‌ی پزیشکانی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئه‌وه‌یه باشتره به‌کار نه‌هێنرێت یان زۆر که‌م به‌کار بێت۰
--- به گوێره‌ی ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی خۆراک و ده‌رمانی ئه‌مریکا ( FDA ) ماجی ڕێگه‌پێدراوه به‌کار بێت به مه‌رجێک بڕێکی زۆری لێ به‌کارنه‌یه‌ت به به‌رده‌وامی۰
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک