نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

ئابوری

26/03/2020     ژمارەی بینراو 878

راچڵەكین-

ئەمڕۆ پێتجشەممە 26-3-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 27دۆلارو  26سەنت لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 24دۆلارو 19سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

سەرەتای ئەم مانگە نەوت بەرێژەی زیاتر لە 15%ی نرخەكەی دابەزی، دوای شكستی رێككەوتنی نێوان رێكخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا و دابەزاندنی نرخی نەوت لەلایەن سعوودیەوە.

هاوكات بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و زیاتر لە 171وڵاتی تر كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر نرخی نەوت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن