نەرویج مەلا كرێكار رەوانەی ئەم وڵاتە دەكات

کوردستان

26/03/2020     ژمارەی بینراو 2049

مەلا كرێكار

راچڵەكین-

وەزیری دادی نەرویج رایگەیاند، وڵاتەكەی مەلا كرێكار، ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلامی رەوانەی ئیتاڵیا كردو ئێستا لەو وڵاتەیە.

خالد رەنجدەر كە برای مەلا كرێكارە، نووسیوویەتی، مەلا كرێكار بەجۆرێك رەوانەكراوە كە یرێگای پێنەدراو ماڵئاوایی لە خێزانەكەی بكات.

تەمووزی رابردوو، دادگایەكی ئیتاڵیا سزای 12 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ( نەجمەدین فەرەج ئەحمەد – تەمەن 63 ساڵ) ناسراو بە مەلا كرێكار دەركرد و لە ماڵەكەی خۆیدا لە نەرویج دەستگیركرا. 

میدیاكانی نەرویج، ئەو كات بڵاویانكردەوە، دادگای ئیتاڵیا بەتاوانی  دروستكردنی رەوتێك بەناوی "رەوتی شاخ" كە مەبەستیەتی خەلافەتێكی ئیسلامی لە رێگەی توندوتیژییەوە دروستبكات، سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا كرێكار ئەمیری پێشوی ئەنساڕوئیسلام بڕییەوە. 

دوای بڕیارەكەی دادگا، پۆلیسی نەرویج چوونەتە ماڵی مەلا كرێكار و دەستگیریانكرد. لەلایەن خۆشیانەوە پارێزەرانی مەلا كرێكار لەنەرویج ‌و ئیتاڵیا رایانگەیاند، ناوبراو لەلایەن ئیتاڵیاوە بەفەرمی داوانەكراوە بۆ ئەوەی نەرویج رادەستی بكات، لەبەرئەوە مەلا كرێكار مانەوەی لەزینداندا یاسایی نییەو پێویستە ئازاد بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن