زانیارییەكی مەترسیدار لەبارەی توشبووانی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە

عێراق

26/03/2020     ژمارەی بینراو 1117

راچڵەكین

شانەی قەیرانەكانی حكومەتی عێراق ئاشكرایدەكات، نیوەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا، هۆكارەكەی توشبوونیان بووە بە شێرپەنجە.

جاسم فەلاحی، جێگری سەرۆكی شانەی قەیرانە حكومییەكانی عێراق تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند، دەركەوتووە نیوەی ئەو كەسانەی لە عێراق بەهۆی توشوبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، پێشتر نەخۆشی شێرپەنجەیان هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەكارهێنانی چارەسەری كیمیاوی، كاریگەری زۆر خراپی لەسەر كەمبوونەوەی بەرگری لەشی توشبووانی كۆرۆنا كردووە، بەو هۆیەشەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تائێستا لەكۆی 382 توشبووی كۆرۆنا لەوڵات، 36 كەس گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن