ئەمریكا سزای نوێی بەسەردا ئێراندا سەپاند

جیهان

26/03/2020     ژمارەی بینراو 434

راچڵەكین

ئیدارەی ئەمریكا سزای نوێ بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا دەسەپێنێت، كە چەندین كەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ 26-3-2020، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڕیاریدا سزا بەسەر 15 كەسایەتی و 5 دامەزراوەی ئێراندا بسەپێنێت.

 

ستیڤن مینوچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو كەس و دامەزراوانەی ئێران كە دەكەونەبەر سزا نوێیەكان، دەستیان لە گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی بۆ عێراق و یەمەن و فرۆشتنی نەوت بە سوریا هەیە.

سەپاندنی ئەو سزایە نوێیە لەچوارچێوەی سیاسەتی ئەمریكا دێت بۆ توندتركردنی گوشارەكانی بۆسەر تاران، كە ئەو وڵاتە بە یارمەتیدانی گروپە تیرۆریستەكان لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار دەكات.

پێشتریش ئەمریكا سزای بەسەر چەندین دامەزراوەو بەرپرسی باڵای ئێراندا سەپاندووە، لەو چوارچێوەیەشدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، گوشارەكانیان بۆسەر تاران بەردەوام دەبێت، تا ئەوكاتەی دەستبەرداری سیاسەتە شەڕانگێزییەكانی لەناوچەكە دەبێت و دەبێتەوە بە دەوڵەتێكی مەدەنی.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن