ژەمێكی سەوزەواتی تەندروست
ڕاچڵه‌كین-
بۆ دۆخی ئێستا زۆر گرنگه هه‌مولایه‌ك خۆراكی ته‌ندروست پشت گوێ نه‌خه‌ن و ئه‌گه‌ر نا زۆر كه‌س به‌هۆی درێژی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌وه كێشیان زیاد ده‌كات، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك شێوازی ئاماده‌كردنی ژه‌مێكی ته‌ندروست و به‌تام له سه‌وزه ڕوون ده‌كاته‌وه كه به‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان ئاماده ده‌كرێت.
پێكهاتەكان:
۱ كەوچكی چێشت زەیت
پیازی جنراو بەتەنكی
گێزەری جنراو
برۆكۆلی ووردكراو
بەزالیا یاخود فاسۆلیای سەوز
بیبەری جنراو
سۆسی سۆیا
پاودەری سیر یان سیر
پاودەری زەنجەبیل
كونجی
ئامادەكردنی:
ـ لە پێشدا تاوەكە گەرم دەكەین لەسەر ئاگرێكی مامناوەند. باشترەئەو تاوانە بێت كە خوادنی پێوە نالكێت.
ـ پاشان زەیتكەی تێدەكەین و پیاز و گێزەرەكەی تێدەكەین بۆ دوو خولەكێك لە سەری بێت پاشان سەوزەواتەكەی تری تێدەكەین بۆ ماوەی ٥ـ۷ خولەكێك هەر لەسەر ئاگر دەبێت.
ـ پاشان سۆسی سۆیا و پاودەری سیر و زەنجەبیل ەكەی تێدەكەین و لە كۆتایدا تۆزێك كونجی دەكەین بە سەریدا.
د. اسرا‌و كمال شاه محمد