شاخەوانێكی كورد لەكاتی گەشتێكی شاخەوانیدا گیانی لەدەستدا

کوردستان

30/09/2022     ژمارەی بینراو 2564

راچڵەكین-

شاخەوانێكی كورد بەناوی (مامۆستا جەبار) لەكاتی گەشتێكی شاخەوانیدا گەلی ئاغا ژنێ لەسنووری پارێزگای هەولێر، گیانی لەدەستدا.

رزگار كۆچەر، رۆژنامەنووس و هاوڕێی مامۆستا جەبار، ئەندامی دەستەی كارگێری گروپی شاخەوانی شەمامك دەڵێت:"مامۆستا جەباری هاوڕێمان ، ئەمڕۆ بەیانی بە هێزو گرووتینی سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی ، پاش ئەوەی نوێژی بە كۆمەڵمان لەمزگەوتی قەلاسنجی سەروو كرد وەك جاران بە قسە خۆشەكانی هەموومانی بەسەر كردەوە ، بەبێ ئەوەی كێشەیەك یا نە خۆشیەك یا گرفتێكی هەبێ ."

دەشڵێت:"ئەو جارەش وەك جاران پێشڕەوی گروپی گرت و بەرەو گەلی ئاغا ژنێ ، پاش ماوەكی زۆر رۆیشتن و پشودان و وینەگرتن لە قۆناخی پێش گەیشتن لە پر كەوت ، پاش هەولی زۆر و فریاكەوتنی خێراو هەناسەدان هەموو هەوڵێكمان بێ سوود بوو."

ئاماژەی بەوەشكردووە:"پاش هەوڵێكی زۆر دواجار لە شاخ بە پشت هێنامانە خوار ئیتر پاش گەیاندنی لۆ نەخۆشخانە دەركەوت هەر لەوێ بە جەلتەی دڵ گیانی پاكی سپاردووە."

رزگار كۆچەر دەڵێت:" مامۆستا جەبار یەكێك بوو لەو شاخەوانە بە ئەزمونانەی گالتەی بە رۆیشتن دەهات، شەش سالە هەفتانە لە شاخە ، شاخی زۆر سەختی بڕیوە هەمیشە پێشەنگ بووە لۆ گەیشتن بە لوتكە، بە راكردن لەشاخ دەهاتە خوار، بەشەو و رۆژ رۆشتبا گوێی لێ نەبوو، زۆر ئاگای لە تەندروستی خۆی بوو چەوری و شیرینی نەدەخوارد، رۆژانە لەپارك وەرزشی دەكرد."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن