رۆژهەڵاتی كوردستان؛ كۆرۆنا 252 كەسی كوشتووە

کوردستان

27/03/2020     ژمارەی بینراو 370

راچڵەكین-

لەرۆژهەڵاتی كوردستان 252 بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. وەك رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەكانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ كاتكۆی ڕابردوودا ١2 هاووڵاتی دیكە لە شارەكانی سەقز(٤ حاڵەت)، بانە (١ حاڵەت)، كرماشان (٢ حاڵەت)، ئیلام (١حاڵەت)، دەڕەشار (١حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (١حاڵەت)، خۆی (١حاڵەت)، پیرانشار (١حاڵەت) و ئورمیە (١حاڵەت)، بە هۆی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەك هەنگاو بڵاویكردووەتەوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لانیكەم ٢52 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە كە 83 كەسیان ژن و ١70 كەسیان پیاو بوون.

جیا كردنەوە بە پێی پارێزگاكان
پارێزگای ئیلام: ٣8 حاڵەت (١4 ژن و 24 پیاو)
پارێزگای كرماشان : ٥9 حاڵەت (20 ژن و ٣9 پیاو)
پارێزگای سنە: 91 حاڵەت (٢٧ ژن و ٦4 پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٦4 حاڵەت (٢2 ژن و ٤2 پیاو)

تۆمار كردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لەكاتێكدایە حكومەتی ئێران تەنیا ١23 حاڵەتی بڵاو كردووەتەوە و بە پێی ئامارە حكوومەتییەكان لە پارێزگای سنە 40 كەس، ئورمیە ٤3 كەس، كرماشان 21 كەس و ئیلام ١9 كەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن