تەندروستی هەڵەبجە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

27/03/2020     ژمارەی بینراو 806

ڕاچڵەكین- كامەران كەریم

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرای دەكات، سەرجەم ئەو پشكنینانەی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو پارێزگایە ئەنجامدراون، نەرێنی بوون و هیچ هەڵگرێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوشاردا نیە.

د.ئازاد موستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ هەیینی 27-3-2020 بە ڕاچڵەكین- ی ڕاگەیاند:" لە رۆژانی رابردوو پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی  كۆرۆنا لە ناو شار بە شێوەیەكی رێكنەخراو و بەش بەش لە خاوەنی سوپەرماركێتەكان و نانەواكان وتەنانەت وەستاكانی ناو نەخۆشخانەی كۆرۆنا  لە هەڵەبجە، ئەنجامدراوە."

وتیشی:" سوپاس بۆ خوا سەرجەمیان نەرێنی دەرچوون واتە لە ناو شاریش هیچ هەڵگرێك  نیە."

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە ووتیشی:" بەڵام هێشتا مەترسی ماوە لە رۆژانی داهاتوو بە دوای گومانلێكراوی تردا دەگەرێین لەو كەسانەی زیاترین بەركەوتنیان هەیە لەگەڵ خەڵك تكایە باهاوڵاتیان لەماڵ بمێننەوە." 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن