هەڵبژاردەی قەتەڕ یەكەم یاری جامی جیهانیی دۆڕاند

وەرزش

20/11/2022     ژمارەی بینراو 193

راچڵەكین -

لەدەستپێكی یارییەكانی جامی جیهانیی 2022 كە لەوڵاتی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی وڵاتی خانەخوێ لەیارییەكانی گروپی A، بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئیكوادۆر دۆڕا.

ئەمڕۆ 20-11-2022، لەدوای بەڕێوەچوونی ئاهەنگی كردنەوەی جامیی جیهانیی 2022، هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕو ئیكوادۆر لە یاریگای ئەلبەیت لەشاری دۆحەی پایتەختی قەتەڕ بەیكگەیشتن.

لە یارییەكی ئاست مامناوەند، هەڵبژاردەی ئیكوادۆر توانی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی یەكلایی بكاتەوە.

گۆڵەكانی هەڵبژاردەی ئیكوادۆر لە خولەكەكانی 16 و 31ی گێمی یەكەم لەلایەن یاریزان ئینر ڤالەنسیا تۆماركرا.

 

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن