ئیندۆنێزیا؛ 252 كەس بەهۆی بومەلەرزەوە گیان لەدەستدەدەن

جیهان

22/11/2022     ژمارەی بینراو 133

راچڵەكین-

ژمارەی ئەوكەسانەی لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی 5.6 پلە ویلایەتی جاڤای خۆرئاوای لە ئیندۆنێزیا هەژاند گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 252 كەس.

لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاماژەیان بەوە داوە لە ئاكامی بوومەلەرزەكە كە بە دووری 18 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری سیرانجانگ رووی داوە، 252 كەس گیانیان لەدەستداوە، 377 كەس برینداربوون و چارەنووسی 31 كەسی نادیارە.

ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریكا (USGS) بڵاوی كردبووەوە، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.6 پلە بە دووری 18 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری سیرانجانگ لە ویلایەتی جاڤای خۆرئاوا لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە توێكڵی زەویدا رووی داوە.

هەرچەند بەهۆی بوومەلەرزەكەوە بۆ چەند چركەیەك جاكارتای پایتەخت هەژیووە، بەڵام دوای بوومەلەرزەكە هۆشداری نەدرا لە روودانی تسۆنامی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن