باج لەسەر نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵدەگیرێت

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 153

راچڵەكین -

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە هەڵگرتنی لە سەدای 20ی ئەو باجەی كە لەسەر نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت داندرابوو، بەپێی بڕیارەكەش لەسەرەتای مانگی داهاتووە نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرزان دەبێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاشكراكرد، كە ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانین سەرۆكی حكومەت بەڕێوەچوو.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا باس لەو باجە كراوە كە خراوەتە سەر نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عیراق و ئەمەش بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان دروستكردووە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی ئەو باجەی كە بە رێژەی لەسەدا 20 لەسەر نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت داندرابوو.

 

هاوكات، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بڕیاری هەڵگرتنی باج لەسەر نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەم جۆرەش نرخی كارتێكی مۆبایلی پێنج هەزاری، كە ئێستا بە شەش هەزار و 250 دینارە، دەبێتە پێنج هەزار دینارو كارتی 10 هەزاریش كە ئێستا بە 12 هەزار و 500 دینارە، بۆ 10 هەزار دادەبەزێت، هاوكات نرخی كارتی ئینتەرنێتیش هەرزان دەبێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن