ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان  كۆدەبێتەوە، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت سەبارەت بە پێشێلكارییە بەردەوامەكانی سەروەریی خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێدەكات.

بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە توندوتۆڵكردنی رێنمایی و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە پێوەر و رێكارەكانی خۆپارێزی و مۆڵەتی پیشەكان لە پێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتییان.

برگەی دووەمی كۆبوونەكە تایبەت دەبێت بە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پێشێلكارییە بەردەوامەكانی سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە بڕگەی سێیەمدا پێشنیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ هەمواركردنی پەیڕەوی دایەنگەكان دەخرێتەڕوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن