نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا هات

ئابوری

24/11/2022     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهانی، دابەزینێكی گەورەی تۆماركردو بەراورد بە دوێنێ، زیاتر لە سێ دۆلار لە نرخەكەی كەمبووەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 85 دۆلارو 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 88 دۆلارو 27 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 80 دۆلارو 91 سەنتەوە، بۆ 77 دۆلارو 73 سەنت دابەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن