شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا چین دەگرێتەوە

جیهان

24/11/2022     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین-

لیژنەی تەندروستیی نیشتمانی لە چین رایگەیاند، لە ناوچە وشكانییە بەسەریەكەوەكانی چین لە 24 كاتژمێر رابردوودا، زیاتر لە چوار هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا كە نیشانەكانیان دەركەوتوون و 27 هەزار و 646 حاڵەتی دیكە كە نیشانەكانیان دەرنەكەوتوون تۆمار كراون و تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنایش گیانی لەدەستداوە.

بەم جۆرە ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە رۆژێكدا، گەیشتە بەرزترین ئاست كە لە كۆتایی 2019 ەوە تاكوو ئێستا لەو وڵاتە تۆمار كرابێت.

هەرچەند بۆ دوا جار حاڵەتەكانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە كە نیشانەكانی تیادا دەركەوتبن لە مانگە سەرەتاییەكانی 2020 نزیك ببوونەوە لە چوار هەزار، بەڵام نەگەیشتبوونە ئەم رێژەیە. بۆ یەكەمجاریشە تێكڕای حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا 30 هەزار تێبپەڕێنێت.

لایەنە تەندروستییەكانی چین رێگە نادەن ئەو كەسانەی پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ دەرچوون، بەڵام نیشانەكانی پەتاكەیان لێ بەدەر نەكەوتوون تێكەڵی خەڵك ببن.

مەزەندەی ئەوە دەكرێت دوا شەپۆلی كۆرۆنا لە پاییزدا، جۆری BA.5.2 ی ئۆمیكرۆن بێت كە ئەگەری بڵاوبوونەوەی بەرزە.

لایەنە پەیوەندیدارەكانی چین هەوڵەكانیان چڕ كردوونەتەوە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەی زیاتری ڤایرۆسەكە و لەو میانەیەدا كەرەنتینەی بەشەكیی لە هەشت ناوچەی ژینگژۆ كە ناوەندی ویلایەتی هێنانە راگەیەندراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن