بۆیەكەمجار لە مێژووی مۆندیالدا ناوبژیوانێكی ئافرەت یاری بەڕێوەدەبات

وەرزش

30/11/2022     ژمارەی بینراو 233

راچڵەكین-

لە یارییەكەی سبەی نێوان هەڵبژاردەكانی كۆستا ریكا و ئەڵمانیادا كە لە گرووپی E بەڕێوەدەچێت، خانمە ناوبژیوانی فەڕەنسی، ستیفانی فراپارت یاریەكە بەڕێوەدەبات.

ستیفانی فراپارت وەك یەكەم خانمە ناوبژیوان ناوی دەچێتە مێژووەوە بەوەی یەكەم خانمە ناوبژیوانە یاری نێوان هەڵبژاردەكان لە جامی جیهانی كە لە ساڵی ١٩٣٠ەوە تا ئێستا بەڕێوەدەچن، بەڕێوەبەرێت.

فراپارت ساڵی رابردوو یەكەم خانمە ناوبژیوان بوو كە یارییەكانی پاڵاوتنی بۆ جامی جیهانیی ٢٠٢٢ بەڕیوەبرد و لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١دا، یاری نێوان هۆڵەندا و لیتوانیای بەڕێوەبرد.

ستیفانی فراپارت-ی فەڕەنسی تەمەن ٣٨ ساڵ كە نازناوی یەكەم خانمی ناوبژیوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپای بەدەستهێناوە لە ساڵی ٢٠١٩شدا، ناوبژیوانی لە یارییەكانی جامی سوپەری ئەورووپادا كردووە.

ستیفانی فرابار دەبێتە یەكەم ئافرەت كە یارییەكانی جامی جیهانی پیاوان بەڕێوەببات و لە ڕۆژی پینجشەمە بە فیكەی ستیفانی یاریی نێوان ئەڵمانیا و كۆستاریكا دەستپێدەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن