حاڵەتێكی مەترسیدار لەناو گەنجانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

03/12/2022     ژمارەی بینراو 2519

راچڵەكین-

پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی هەناو و گورچیلە، حاڵەتێكی مەترسیدار لە ناو گەنجان ئاشكرا دەكات و هۆشداری دەدات.

د.مزەفەر عەبدوڵڵا، ئاماژە بەوەدەكات:" تەنیا لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، چەندان حاڵەتم بینیوە كە لە تەمەنی 16 تا 24 ساڵی بەھۆی زۆر بەكارھێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان (مشروبات الگاقە) تووشی پەككەوتنی گورچیلەكان بوون."

دەشڵێت:" ئیستا لەلای ئێمە ھەفتەی دووجار و ھەندێكیان سێ جار شوشتنی گورچیلە ئەنجام دەدەن، دوای ئەوەی چەندان حاڵەتی هاوشێوەم بینی، لەگەڵ ھاوڕێ پزیشكەكانم باسم كرد، دەركەوت ئەوانیش چەندان حاڵەتی وایان لەم ماوەیەدا بینیوه."

ئەو پزیشكە پسپۆڕە دەڵێ:" كاتێك مێژووی نەخۆش وەردەگرین، جگە لە زۆر خواردنەوەی ئەم جۆرە مەشرووبانە، ھیچ ھۆكارێكی تر نادۆزینەوە ببێتە ھۆی پەككەوتنی گورچیلەكان لەو تەمەنەدا، بۆیە داواتان لێ دەكەم تكایە زۆر ئاگاداری خۆتان و منداڵەكانتان بن، بە تایبەتی گەنجەكان دوور بكەونەوە لە بەكارھێنانی ئەو جۆرە خواردنەوانە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن