ئەندامێكی پەكەكە دوای رادەستكردنەوەی لەلایەن سوید-ەوە لەتوركیا دادگایی دەكرێت

جیهان

04/12/2022     ژمارەی بینراو 162


راچڵەكین-

دادگای توركیا سزای زیندانیكردنی بۆ ئەندامێكی پارتی كرێكارانی كوردستان دەركرد پاش ئەوەی لەلایەن حكومەتی سوید-ەوە دیپۆرتی ئەو ولاتە كرایەوە.

مەحمود تات، ئەو ئەندامەی پەكەكەیە كەلەساڵی 2015وە پەنای بۆ سوید بردووەو داوای مافی مانەوەی لەو وڵاتەكرد، بەڵام ئەو داوایەی لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە رەتكرایەوە تا شەوە رابردوو (تات) بەدەستگیركراوی لەلایەن سویدەوە رادەستی توركیا كرا.

ماریا مالمەر، وەزیری كۆچبەرانی سوید لەبارەی دۆسێكەی مەحمود تات دەڵێت،  رادەستكردنەوەی  تات بڕیارێك بووە لەلایەن بۆردی كۆچبەران و دادگاكانی وڵاتەكەیەوە دراون نەك لەلایەن حكومەتەوە.

دوینێ شەممە ( تات) لەلایەن  توركیاوە دادگایی كراو سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن