راچڵەکین –
گێڕ به‌گشتی
گێڕی ئۆتۆماتیك به‌تایبه‌تی، به‌یه‌كێك له‌گرنگترین به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل داده‌نرێت،
كه ئاسایی ئه‌م به‌شه گرنگه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌هۆی هه‌ڵه‌ی شۆفێرانه‌وه ئه‌گه‌ری
هه‌یه له‌كاربكه‌وێت‌و خراپ ببێت.
له‌ئێستاشدا
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی دونیا‌و به‌هۆی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی‌و زۆری به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌وه،
به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیك زۆر زۆر بووه‌و زۆربه‌ی شۆفێران له‌ئێستادا
له‌به‌ر ئاسانی به‌كارهێنانی، ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆمانیك به‌كارده‌هێنن.
لێرەشدا
گرنگترین رێنمایی‌و ئامۆژگاری پسپۆڕان‌و شاره‌زایان، بۆ ئێوه‌ی شۆفێر ده‌خه‌ینه‌ڕوو،
كه چۆن پارێزگاری له‌گێری ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێله‌كانتان بكه‌ن: -
1
– گێڕه‌كه پێش به‌ته‌واوی وه‌ستانی جوڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه مه‌خه‌ره سه‌ر (P).
ئه‌گه‌ر شۆفێر
گێڕ بخاته سه‌ر حاڵه‌تی (P)
پێش وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌مه وا ده‌كات گێڕه‌كه ڕۆڵی برێك بگێڕێت‌و له‌گه‌ڵ
تێپه‌ڕبوونی كات زیان به‌به‌شه‌كانی گێڕه‌كه ده‌گات‌و له‌كار ده‌كه‌وێت‌و خراپ ده‌بێت.
2-
گۆڕینی حاڵه‌ته‌كانی گێڕ ئۆتۆماتیك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حاڵه‌تی (N).
هه‌ڵه‌یه‌كی
دیكه هه‌یه به‌شێك له‌شۆفێران ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌یش گۆڕین حاڵه‌ته‌كانی گێڕه، ڕاسته‌وخۆ
بۆ نموونه له(D)ه‌وه بۆ (R)، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حاڵه‌تی (N)، ئه‌مه‌ش تروسی گێڕه‌كه خراپ ده‌كات.
3
– داگیرساندنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل له‌حاڵه‌تێكدا
گێر له‌سه‌ر (N) بێت.
پسپۆڕان ئامۆژگاری
ده‌كه‌ن له‌كاتی داگیرساندنی ئۆتۆمبێلدا گێڕ له‌سه‌ر (P) بێت نه‌ك حاڵه‌تی (N)، بۆئه‌وه‌ی زیان به‌تروسی گێره‌كه نه‌گات.
4
– به‌كارهێنانی حاڵه‌تی (N)
له‌سه‌ر شه‌قام‌و ڕێگه‌وبان له‌حاڵه‌ته‌كانی قه‌ره‌باڵغی‌و لۆددا.
پێویست
ناكات له‌كاتی قه‌ره‌باڵغیدا شۆفێر گێڕ بخاته سه‌ر حاڵه‌تی (N)، له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه به‌نزین كه‌متر سه‌رف
ده‌بێت، به‌ڵكو پسپۆڕان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن له‌حاڵه‌تی قه‌ره‌باڵغیدا گێر بخرێته
سه‌ر حاڵه‌تی (D)، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ فشارێك دروست ناكات‌و
به‌نزینیش سه‌رف ناكات، ئه‌گه‌ر شۆفێر توانی باشترین حاڵه‌تی كوژاندنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری
ئۆتۆمبێله‌كه‌یه ئه‌گه‌ر بتوانێت.
5
– به‌كارهێنانی حاڵه‌تی (N)له‌كاتی
ڕێگه‌و شوێنه‌ر سه‌ره‌وخواره‌كاندا.
ده‌بێت له‌شوێنه
سه‌ره‌وخواره‌كاندا شۆفێر گێڕه‌كه بخاته حاڵه‌تی (D) نه‌ك (N).
له‌كۆتاییدا
پێویسته شۆفێر دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (100) هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات
ڕۆنی گێڕ بگۆڕێت‌و فلته‌ره‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی (50) هه‌زار كیلۆمه‌تر ڕۆیشتن بگۆڕێت،
ئه‌مه‌ش ڕێنمایی شاره‌زایانه بۆئه‌وه‌ی گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت خراپ نه‌بێت.
ئاماده‌كردنی:
فوئاد جه‌لال
ترافیك ئێف
ئێم