راچڵەکین
–
كه‌شوهه‌وای
ناله‌بار ترسێنه‌ر‌و مه‌ترسیداره، بۆ ئه‌وانه‌ی هاتووچۆ‌و سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، له‌وانه
زریانه‌كان، به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌ك‌و باران‌و ته‌ڕبوونی رێگه‌وبان. به‌وته‌ی پسپۆڕ‌و
ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان، شۆفێران پێویسته رێنمایی‌و زانیاری پێویست بزانن،
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن‌و هه‌ڵوسكه‌وتكردن، له‌كاتی ره‌وشی ناله‌بار‌و
گونجاوه‌كاندا، بۆئه‌وه‌ی تووشی كاره‌سات نه‌بن.
له
وه‌رزی سه‌رما‌و زستاندا، پێویسته شۆفێر زۆر به وریاییه‌وه شۆفێری بكات، هه‌رگیز
تیژڕه‌وی نه‌كات، دڵنیاببێته‌وه له‌وه‌ی تایه‌كانی هه‌وای ته‌واویان تێدایه‌و
تانكی به‌نزینه‌كه‌ش بڕێكی باش سوته‌مه‌نی تێدایه، له‌كاتی به‌سته‌ڵه‌ك‌و به‌فریشدا
تاوه‌كو ئه‌توانی ئیستۆپ مه‌گره ته‌نها له‌سه‌رخۆ شۆفێری بكه، پسپۆڕان جه‌خت له‌وه‌ش
ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌رزی سه‌رمادا، هه‌رگیز ئۆتۆمبێله‌كانتان له‌شوێن‌و گه‌راجی
داخراودا گه‌رم مه‌كه‌ن.
پسپۆڕان
رێنمایی شۆفێران ده‌كه‌ن، له‌كه‌شی به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌دا، شۆفێران نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه‌و
شۆفێری نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ناچاریش بوون له‌ماڵ بێینه ده‌ره‌وه‌و شۆفێری بكه‌ن، ده‌بێت
زۆر له‌سه‌رخۆ شۆفێری بكه‌ن، واته به‌هیچ جۆرێك تیژڕه‌وی نه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئۆتۆمبێل له‌به‌فردا رووبه‌ر‌و ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تاوه‌كو خێرایه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه،
هاوكات هه‌میشه ماوه‌ی سه‌لامه‌تی له‌نێوان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت‌و ئۆتۆمبێلی پێشه‌وه‌ت
بهێڵه‌ره‌وه، له‌و شوێنانه‌ی رێگه‌كه به‌رز‌و نزمی تێدایه، واته له‌كاتی لێخوڕین
له‌گرد‌و شاخ‌و ناوچه به‌رزاییه‌كاندا، ده‌بێت شۆفێر به‌توندی پێ به‌سكلێته‌ری به‌نزیندا
نه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خێرایی له‌به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌كدا، تایه‌كان له‌شوێنی خۆیاندا
ده‌سوڕێنێته‌وه‌و ئۆتۆمبێله‌كه ده‌خلیسكێت.
سه‌باره‌ت
به‌سه‌فه‌ره دوور‌و درێژه‌كان، پسپۆڕان ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته شۆفێر
له‌به‌فر‌و باراندا دڵنیاببێته‌وه له‌تۆكمه‌یی مه‌رجی توند‌وتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی،
هاوكات پێویسته شۆفێر ئاگاداری پێشبینی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا بێت، ئه‌گه‌ر زانی ره‌وشی
كه‌شوهه‌وا ناله‌باره، باشتره سه‌فه‌ره‌كه‌ی دوابخات، كاتێكیش شۆفێر ده‌ستی به‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی
كرد، باشتره په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزان‌و كه‌سه نزیكه‌كاندا هه‌بێت‌و یه‌كێك
ئاگادار بكاته‌وه كه ئه‌و ئێستا شۆفێری ده‌كات‌و له‌سه‌فه‌ردایه.
له‌كاتێكیشدا
ئه‌گه‌ر تۆی شۆفێر له‌ڕێگه‌دا كه‌شوهه‌وا ناله‌باربوو ناچاربوو بوه‌ستێت، پێویسته
له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه بمێنێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌هۆی سه‌رما‌و زریان‌و كه‌شوهه‌وای
ناله‌باره‌وه، باری ته‌ندروستیت تێك نه‌چێت‌و ژیانت نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌گه‌ر
شۆفێر هه‌ستی كرد، باری ته‌ندروستی ته‌واو نیه یاخود شه‌كه‌ت‌و ماندوه، پێویسته
سه‌فه‌ره‌كه‌ی دوابخات.
خاڵێكی
دیكه هه‌یه پسپۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته شۆفێر له ره‌وشی
به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌كدا دڵنیا ببێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌كزۆزی ئۆتۆمبێل، به‌هۆی به‌فر‌و
سه‌هۆڵه‌وه نه‌گیرابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی داخرانی ئه‌كزۆز، ده‌بێته
چوونه ناوه‌وه‌ی دوكه‌ڵ‌و گازه ژه‌هراوییه‌كان بۆ ناو ئۆتۆمبێل، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی
بۆ سه‌ر ژیانی خودی شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كان دروست ده‌كات.
ئاماده‌كردنی:
فوئاد جه‌لال
ترافیك
ئێف ئێم