بەڤیدیۆ، لایپزیگ بە نیو دەرزەن گۆڵ لە شاڵکەی بردەوە

وەرزش

24/01/2023     ژمارەی بینراو 48

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە یارییەکانی هەفتەی 17 یەمی خولی پلە یەکی ئەڵمانی، یانەی لایپزیگ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە شەش گۆڵ بەرانبەر بە یەک گۆڵ لە یانەی شاڵکەی بردەوە.

 

یانەی لایپزیگ کە ئەمساڵ کێبرکێی بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکات، توانی ئەم یارییە بباتەوە و جیاوازی خاڵەکانی بە شێوەیەکی کاتی لەگەڵ بایرن مونشن کەمکردەوە بۆ سێ خاڵ.

 

یاریزانانی لایپزیگ لەم یارییەدا بە ئاستێکی سەرسورهێنەرەوە دەرکەوتن و توانییان شەش گۆڵ تۆمار بکەن، هەر شەش گۆڵەکە ئەندرێ سیلڤا دوو گۆڵ هێنریچ و وێرنەر و ئۆلمۆ و پۆلسن تۆماریانکرد، تەنها گۆڵەکەی شاڵکە کۆزۆکی کرد.

 

بەم ئەنجامەش یانەی لایپزیگ لەکۆی 17 یارییدا کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 32 خاڵ و لە پلەی دووەمدایە، شاڵکە بە 9 خاڵ لە پلەی هەژدەمەدایە.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن