خانمێكی كورد یاساكانی هاوسەرگیری لەبەریتانیا دەگۆڕێت

هەمەڕەنگ

27/02/2023     ژمارەی بینراو 917

راچڵەكین-

خانمێكی كورد كە خۆی نیشتەجێی بەریتانیایە سەركەوتوو دەبێت لە جێگیركردنی یاسایەك لەو وڵاتە بە قەدەغەكردنی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەنێوان كچان و كوڕان پێش تەمەنی 18 ساڵ.

پایز مەلیكە، كوردێكی بەریتانیایە و لەدوای هەوڵە بەردەوامەكانی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەمڕۆ دووشەممە، پڕۆژەكەی بەفەرمی لەبەریتانیا و وێلس جێگیركرا بووە یاسا ئەویش كەمترین تەمەن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری بكرێتە 18 ساڵ.

پایز مەلیكە، كەمپینێكی گەورەی بەڕێوەدەبرد بەناوی هاوسەرگیری منداڵان، كە تێیدا دژایەتی و كاری بۆ ئەوە دەكرد ڕێگری بكرێ لەوەی تەمەنی خوار 18 ساڵی پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن. 

بەپێی یاساكانی پێشتری بەریتانیا ڕێگەدرابوو لەتەمەنی 16 و 17 ساڵیدا پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامبدرێ، بەڵام لەمڕۆوە یاساكان گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە كەمترین تەمەن بۆ ئەو پڕۆسەیە دەبێتە ١٨ ساڵ.

پایز خۆی ڕزگاربوویەكی دەستی ئەو پرۆسەیە و كاتێك تەمەنی 16 ساڵ بووە كەسووكارەكەی لەبەریتانیا بەزۆرداویانە بەشوو، هەروەها خوشكەكەشی بەناوی شەرەفەوە لەتەمەنی 20 ساڵیدا كوژراوە لەلایەن باوكی و هاوسەرەكەیەوە.

س/ ئاكۆ ئیسماعیل

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن