ئه‌نتۆنیۆ دی باس" ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ و كچه هاوڕێكه‌ی" لۆرینا كوارانتا" ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ
ڕاچڵه‌كین-
له تاوانێكی قێزه‌وندا كوڕه په‌رستارێكی ئیتاڵی هاوڕێ كچه پزیشكه‌كه‌ی خۆی كوشت دوای ئه‌وه‌ی پێی وابووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
پێگه‌ی "زه سه‌ن" ی به‌ریتانی له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردوه كوڕه په‌رستارێكی ئیتاڵی به‌ناوی" ئه‌نتۆنیۆ دی باس" ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ و كچه هاوڕێكه‌ی" لۆرینا كوارانتا" ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به یه‌كه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری " میسینا" له باشووری ئیتاڵیا كاریان كردوه .
پۆلیسی ئیتاڵیا دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان بۆ كراوه له لایه‌ن دی باس ه‌وه و دانی به‌وه‌دا ناوه كوارانتا ی كچه خۆشه‌ویستی خۆی كوشتووه و دوای پشكنین پزیشكانی دادوه‌ری بۆیان ده‌ركه‌وتووه خانمه پزیشكه‌كه له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه خنكێنراوه و كوڕه په‌رستاره‌كه‌ش دوای ئه‌م كاره‌ی ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه خۆی بكوژێت به‌ڵام براوه‌ته نه‌خۆشخانه و ڕزگاركراوه.
ئه‌م گه‌نجه په‌رستاره دانی به‌وه‌دا ناوه كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی كوشتووه چونكه هۆكاری توشبوونی بووه به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه نه بكوژه‌كه و نه كوژراوه‌كه هیچكامیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون.
له ئێستادا ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و تا ئێستا ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 12 هه‌زار كه‌س.