شیلان عوسمان: جوانکاریم نەکردووە و بووم بە باڵاپۆش

هەمەڕەنگ

11/03/2023     ژمارەی بینراو 616

راچڵەکین –
هونەرمەند شیلان عوسمان بڕیاری باڵاپۆشیی و وازهێنانی لە کاری هونەریی دەدات.

شیلان عوسمان وێنەیەکی بە لەچکەوە لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "خوای گەورە لێمان رازی بێت لەمەدوا بەو جۆرە دەبینرێین".

ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیاری داوە واز لە کاری هونەری بهێنێت.

شیلان عوسمان لە وەڵامی ئەو کەسانەش کە پێیانوایە بە هۆی نەشتەرگەریی جوانکارییەوە گۆڕانکاریی لە روخساریدا کردووە، دەڵێت، نەشتەرگەری جوانکاریم نەکردووە، بەڵام بۆ پاراستنی تەندروستی خۆی کێشی دابەزاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن