بەهۆی بارانبارینەوە پارێزگایەك پشووی راگەیاند

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 1337

راچڵەكین -

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەهێزەی سنووری پارێزگای نەینەوای گرتووەتەوە، بڕیاردرا سبەینێ لەتەواوی فەرمانگەو ناوەندەكانی خوێندنی ئەو پارێزگایە بكرێتە پشووی فەرمی.

دیوانی پارێزگای نەینەوا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕو خراپیی كەشوهەوا، بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین، زۆربەی ناوچەكانی سنووری پارێزگای نەینەوای گرتەوەو لەچەندین شوێنیش لافاو دروستبوو، بەهۆی لافاوەكەش لەقەزای شنگال هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن