زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەكەی ئەمشەوی سلێمانی و هەڵەبجە

کوردستان

16/03/2023     ژمارەی بینراو 491

راچڵەكین -

ئەمشەو بوومەلەرزەیەكی بەهێز سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی هەژاندو بەگوێرەی زانیارییەكانیش چەقی بوومەلەرزەكە سەر سنووری هەردوو بەشی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان بووە.

راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كاتژمێر 9:32 خولەكی ئەمشەو، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە بەپێوەری رێختەر لەدووری 17 كم لە سەنتەری شاری هەڵەبجە روویدا.

بوومەلەرزەكە، شارەكانی هەڵەبجە، سلێمانی و پێنجوێنی هەژاندووەو لەقووڵایی 10 كیلۆمەتر روویداوە، هاوكات لە رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند ناوچەیەكی عیراقیش وەك كەركوك و بەغدا، هەستی پێكراوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن