ئاسمانی هەرێم ئەمڕۆو سبەینێ چۆن دەبێت

کوردستان

17/03/2023     ژمارەی بینراو 249

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی لەوەزارەتی گواستنوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەیینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمە باران یان تاوە بارانی كورت خایەن هەیە.پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بە نزیكەی ( 3 تــا 5 ) پلە .

سبەی شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت . پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلە .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  20 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك      :  18 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   20 پلەی سیلیزی
سۆران    :  19 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  25 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن