پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران

ئابوری

17/03/2023     ژمارەی بینراو 197


راچڵەكین-

پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵەكانی 2023-2024- 2025 گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.

ئەمڕۆ هەیینی، باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی 2023-2024-2024 گەیشتووەتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.

رۆژی 13-3-2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025ـی پەسند كرد.

پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵەكانی 2023-2024-2025 بڕی 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینارە، بودجەی بەكارخستن زیاتر لە 150 تریلیۆن دینارە، بودجەی وەبەرهێنانیش زیاتر لە 47 تریلیۆن و نیوە، كورتهێنانی بودجەش زیاتر لە 63 تریلیۆن و 275 ملیار دینارە.

بەووتەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، پشكی هەرێمی كوردستان لە كۆی بودجەكەدا 12.6% دەبێت، كە دەكاتە زیاتر لە 24 ترلیۆن دینار. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن