قوباد تاڵەبانی روونكردنەوە لەسەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی ژنێك دەدات

کوردستان

04/04/2020     ژمارەی بینراو 77258

راچڵەكین

وتە‌بێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێم، روونكردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەدات كە تیایدا ژنێك لە یەكێك لە بازگەكاندا خۆی بە خێزانی یەكێك لە سكرتێرەكانی قوباد تاڵەبانی دەناسێنێت.

لە روونكردنەوەكەدا، كە وێنەیەكی بۆ راچڵەكین نێردراوە، تیایدا هاتووە: ئێمە‌ داوامان كردووە‌ كە‌ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان توندترین ئیجرائاتی یاسایی بە‌رامبە‌ر بكە‌ن و ئێمە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌و شێوازە‌ هە‌ڵسوكە‌وتە‌ و لە‌گە‌ڵ خراپ بە‌كارهێنانی مۆڵە‌تی رێگە‌پیدان نین و دە‌بێت رێكاری یاسایی بە‌رامبە‌ر بگیرێتە‌ بە‌ر.
 

دەقی روونكردنەوەكە: 

روونكردنە‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی

لە‌تۆڕە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان گرتە‌ ڤیدیۆیە‌ك بڵاوبۆتە‌وە‌، كە‌ ئە‌ندامی خێزانی یە‌كێك لە‌ تیمی نوسینگە‌كە‌مانە‌ و بە‌ناو بازگە‌كانی نێو شاری سلیمانی تێدە‌پە‌ڕێت لە‌كاتی بوونی قە‌دە‌غە‌ی هاتووچۆدا. 

بۆ زانیاری هە‌موو لایە‌ك ئێمە‌ داوامان كردووە‌ كە‌ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان توندترین ئیجرائاتی یاسایی بە‌رامبە‌ر بكە‌ن و ئێمە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌و شێوازە‌ هە‌ڵسوكە‌وتە‌ و لە‌گە‌ڵ خراپ بە‌كارهێنانی مۆڵە‌تی رێگە‌پیدان نین و دە‌بێت رێكاری یاسایی بە‌رامبە‌ر بگیرێتە‌ بە‌ر.

سە‌میر هە‌ورامی
وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن