راچڵەكین-
لەیەكێك لە مزگەوتەكانی جەزائیر ، لەكاتی بەڕێوەچوونی نوێژی تەراویح، پشیلەیەك دەچێتە سەرشانی پێشنوێژەكە، بەڵام ئەو كەسەی پێش نوێژیەكە دەكات خۆی تێكنادات و بەردەوام دەبێت لەكارەكەیی و زۆر بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ پشیلەكەدا دەكات.
ڕووداوەكە لە مزگەوتی ئەبوبەكری سدیق لە شاری بورج بو عەریریج لەباكوری جەزائیر ڕوویدا، كاتێك (شێخ وەلید مەهساس) سەرقاڵی پێشنوێژیكردن دەبێت بۆ نوێژخوێنان، پشیلەیەك خۆی پیاهەڵدەزنێت، ئەویش دەست دەهێنێت بەسەریداو زۆر بەهێمنی مامەڵەی لەگەڵدا دەكات. پاشان پشیلەكە بەوەش وازناهێنێت و دەچێتە سەرشانی پێشنوێژەكە و دواجار بازێك هەڵدەداو دەچێتەوە سەر زەوی.