كۆڤید و كۆرۆنا له‌دایكبوون
ڕاچڵه‌كین-
دایك و باوكێك له هندستان له شاری "ڕایبۆر" بڕیاری ئه‌وه‌یاندا دوو كۆرپه دوانه تازه له‌دایكبوه‌كه‌یان ناوبنێن" كۆڤید و كۆرۆنا".
ئه‌م دوانه‌یه كچ و كوڕێكن له‌كاتی ئه‌م ماوه‌یه‌ی كه‌ره‌نتینه له‌دایكبوون، دایكی منداڵه‌كه باس له‌وه ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵبونه‌كه‌ی زۆر قورس بووه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌م ڕۆژه بكه‌نه یاده‌وه‌ری و ناوی منداڵه‌كانیان بنێن" كۆڤید و كۆرۆنا"
دایك و باوكی ئه‌م منداڵه باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م دوو ناوه‌یان بۆ منداڵه‌كانیان هه‌ڵبژاردووه هه‌تا بیریان بێت كه به چ ئازار و كێشه‌یه‌ك منداڵه‌كانیان له‌دایك ببێت.
كه‌ره‌نتینه له هندستان بۆته هۆی ڕاگرتنی ته‌واوی چالاكیه‌كان له‌م وڵاته و به‌هۆیه‌وه 1.4 ملیار هاوڵاتی له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان لێ بكرێت.
ته‌نها له هندستان2567 توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا و 72 مردوو هه‌یه و ژماره‌ی توشبووان له‌م وڵاته به به‌راورد به وڵاته ئه‌وروپیه‌كان زۆر كه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان زۆره و سیستمی ته‌ندروستیان زۆر باش نییه.