لە هەولێر لیرەیەکی تورکی لە سورێنچکی منداڵێك دەرهێندرا

تەندروستی

06/05/2023     ژمارەی بینراو 661

راچلەکین –

لە هەولێر منداڵێك رزگارکرا کە درواێکی ئاسنی قووتدابوو.

دکتۆر شەهرام عەلی، لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك بڵاویکردەوە لەرێی نەشتەرگەی نازورەوە، دراوێکی ئاسنیان لە سورێنچکی منداڵێك دەرهێنا.

پزیشکەکە راشیگەیاند: سوپاس بۆ خوا جارێکی دیکە بوینە هۆی نەهێشتنی ئازاری منداڵیکی شەش ساڵان و خانەوادەکەی کە پارەی ئاسنی قوتدابوو.

بە پێی ئەو وێنە و دیمەنانەی کە لەلایەن پزیشکەکەوە بڵاوکراوەتەوە، منداڵەکە لیرەیەکی تورکی قووتداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن