داوادەكرێت سێ‌ رۆژ بكرێتە پشووی فەرمی

عێراق

08/02/2020     ژمارەی بینراو 9583

راچڵەكین ـ

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێكی بەفر و سەرما بۆ سەر ناوچەكانی عیراق، شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری بە حكومەت دەدات و دەڵێت" پێویستە ئەم سێ‌ ڕۆژە بكرێتە پشوو".

نائل عەلی، پسپۆڕی كەشناسی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە لەسەر وەزارەتی پەروەردە بەتایبەتی و حكومەت بە گشتی دەوام لە خوێندنگەكان ڕابگرێت بەلانی كەمەوە تا كاتژمێر 10ی بەیانی یان هەر سێ‌ ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە بكاتە پشووی فەرمی.

ڕاشیگەیاندووە، وڵاتانی عەرەبی دراوسێمانی بەهۆی دۆخی كەشوهەواوە ئەو بڕیارەیان داوە لەكاتێكدا ئەوان خوێندنگەی نمونەیی و هۆكاری گواستنەوەی پێشكەوتوویان هەیە جا چ جای خوێندنگە و فەرمانگەكانی خۆمان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن