ئەمڕۆ دوو وەزارەت و نۆ دەستە مووچە وەردەگرن

ئابوری

24/05/2023     ژمارەی بینراو 690

راچڵەکین –

ئەمڕۆ مووچەی مانگی چواری دوو وەزارەت و نۆ دەستەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە هەردوو وەزارەتی داد و ئەوقاف و کاروباری ئایینی مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.

هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەکرێت: ئەنجوومەنی دادوەری، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن