تەقە لە شوێنی مانەوەی سەرۆكی شارەوانی دەربەندیخان دەكرێت

کوردستان

24/05/2023     ژمارەی بینراو 257

راچڵەكین -

لە قەزای دەربەندیخان كەسێك بە چەك هەڵدەكوتێتە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆكی شارەوانی و دەستڕێژی گوللە لە شوێنەكە دەكات، هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن.

سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، بە كوردسات نیوزی راگەیاندووە، كەسێك كە تۆمەتبارە بە كاری زیادەڕەویی بۆ سەر موڵكی گشتی، ئەمڕۆ چوارشەممە بە چەك هەڵیكوتایە سەر شوێنی مانەوەی عوسمان عەبدوڵا، سەرۆكی شارەوانی دەربەندیخان و تەقەی لە شوێنەكە كردووە.

لەدوای ڕووداوەكە، كە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووەو تائێستاش تۆمەتبارەكە دەستگیر نەكراوە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئەو كەسەی تەقەی كردووە، زیادەڕۆیی كردووەتە سەر موڵكی گشتی، بەهۆی ئەوەی تیمەكانی شارەوانی دەربەندیخان زیادەڕۆییەكانیان لابردووە، بەچەك پەلاماری شوێنی مانەوەی سەرۆكی شارەوانی داوەو لەكاتی رووداوەكەدا چەند فیشەكێك بەر ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب كەوتووە، كە لەبەردەم شوێنەكە راگیرابوو.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن