ئەمڕۆو سبەینێ باران دەبارێت؟

کوردستان

25/05/2023     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پروشكە باران لە هەندێ ناوچەی جیا جیا دەبارێت لە ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێر و سنوری پارێزگای دهۆك ئەگەری بارانی زیاتر هەیە بە تایبەت لە كاتەكانی شەو هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت . لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز خۆل هەیە لە هەندێك ناوچە.

سبەی هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان لەناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی باران بارینێكی كەم دەبارێت، لە ناوچە شاخاویەكانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەری لێزمە بارانی كورت خایەن هەیە . لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرای با لە هەندێك ناوچە بەرز بونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  33 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 30 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 30 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  31 پلەی سیلیزی
سۆران :  25 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن