كرێی كارەبای نیشتمانی زیادیكردووە؟

کوردستان

25/05/2023     ژمارەی بینراو 270


راچڵەكین-

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەو دەنگۆیانەی باس لە زیادبوونی كرێی كارەبا دەكەن، دوورن لە راستییەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە میدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە: "ئەو دەنگۆیانەی باسی ئەوە دەكەن كە هەر كیلۆواتێك كارەبا لە 18 دینارەوە بووەتە 156 دینار، ڕاست نین، ئەوەی هەیە تەنیا نرخی كارەبا بۆ شارە گەورەكان (ستییە گەورەكان) زیادی كردووە ئەویش سیستەمی پریپەیدە و كارەبای 24 كاتژمێرییە.''

وتیشی: "ئەوەی لە پێوەری زیرەكیش هەیە تاوەكوو ئێستا هەر كیلۆواتێك كارەبا 18 دینارەوە و هیچ زیادی نەكردووە.''

هاوكات ئەندازیار عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای پرۆژەی پێوەری زیرەك لە وەزارەتی كارەبا، ڕایگەیاند: "نرخی كارەبا، بە پێوەری زیرەك هەمان نرخی جارانە و وەزارەتی كارەبا نرخی لەسەر خەڵك زیاد نەكردووە.''

لەلایەن خۆشییەوە، كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند: "دوای دیراسەكردن و خەمڵاندن، بڕیار دراوە نرخی یەك كیلۆوات كارەبا لە سیتییە گرانبەهاكان كە پێیان دەگوترێت های كۆست بە 156 دینار دیاری بكرێت، بەوەش سیتییە گرانبەهاكان پێویستیان بە مۆلیدەی پرۆژەكان نابێت، بەڵام نرخی كارەبا لە سیتییە لۆ كۆستەكان و هەموو شوێنەكانی دیكە نرخەكەی وەكوو خۆیەتی كە 18 دینارە بۆ هەر كیلۆواتێك.''

 ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا گوتیشی: "نرخی كارەبای ماڵان و بازرگانی وەكوو خۆی ماوەتەوە و دەستكاری نەكراوە.''

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن