بوومەلەرزەیەكی بەهێز شارێكی كوردستان دەهەژێنێت

کوردستان

25/05/2023     ژمارەی بینراو 667

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەكی بەهێز شارێكی باكووری كوردستانی هەژاندو تائێستاش زیانە گیانی و داراییەكانی رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو لە توركیا (AFAD)، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە بەپێوەری رێختەر، پارێزگای مەڵەتی لە باكووری كوردستان گرتەوە.

ئافاد ئاشكرایكردووە، چەقی بوومەلەرزەكە، قەزای بوتورغە بووە و لە قوڵایی 6.96 كیلۆمەتردا روویداوە.

تائێستاش هیچ ئامارێك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی بوومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە.

پارێزگای مەڵەتی، یەكێك بوو لەو پارێزگایانەی باكووری كوردستان، كە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانكارییەكانی شەشی شوباتی ئەمساڵ، زیانێكی زۆری بەركەوت و هەزاران باڵەخانەی نیشتەجێبوون تێیدا خاپوور بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن